ڕیفراندۆم تاپۆیێکە لە گیرفانی هەموو تاکێکی خەڵکی کوردستاندا
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محهمهد حاجی مهحموود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان له بارهی بڕیاردان له ڕۆژی ئهنجام دانی ڕیفراندۆمی سهربهخۆیی هەرێمی كوردستان ڕاگهیهنراوێكی بڵاوكردهوه و له ڕاگهیهنراوهكهدا هاتووه "ڕیفراندۆم تاپۆیێکی ڕەشە لە گیرفانی هەموو تاکێکی خەڵکی کوردستاندا هەرکات ویستی مافی چارەی خۆنوس بکات پێویستی بە ڕیفراندۆم و گەڕانەوە نیە و مێژوویێکی پاک و بێگەردە هەتا هەتایە بۆ کورد و کوردستان، بۆیە ئێمە پابەندبوون بەڕیفراندۆم بەگەورەترین دەست کەوتی میلەتەکەمان ئەزانین".
دهقی ڕاگهیهنراوهكهی محهمهد حاجی مهحموود:
لە بەرواری ۷ی٦ی۲۰۱۷ ی زایینی
۲۷۱۷ساڵی کوردی ڕۆژێکی مێژووی بوو لە مێژووی گەلی کورددا
لە ۷ی٦ی۲۰۱۷ دا هەموو هێز و حزبە کوردستانیەکان و لیژنەی هەڵبژاردنەکان و کەسایەتی یاسای و حکوومەت و پەرلەمان و لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان
بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆک مسعوود بارزانی و بەئامادەبوونی بەڕێز کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، مسعوود بارزانی داوای لە هەموو هێزە سیاسیەکان کرد بۆ دیاری کردنی ڕۆژی دەنگدان بەڕیفراندۆم، هەموو حزبەکان پشتیوانیان لەڕای بەڕێز بارزانی کرد و لەلایەن حزبەکانەوە چەند ڕۆژێک باس کرا بۆ دەنگ دان بە ڕیفراندۆم بۆسەربەخۆی کوردستان، بەڵام لەلایەن یەکیک لەحزبەکانەوە ڕۆژی (۲٥ی۹ ) دیاری کراو لە بەرواری ۲٥ی۹ی۲۰۱۷ خەڵکی کوردستان سەرەڕای گەلەکۆمەکی و چاوچنۆکی دوژمنان و ناحەزانی خەڵکی کوردستان میلەتەکەمان بۆ دۆست و دوژمنی سەلماند کورد لەبواری نەتەوەی و نیشتمانیدا لەکاتە هەستیارەکاندا کەس خۆی لەبەردەم ئێرادەی گەلدا ناگرێت.
بۆیە میلەتی کورد بەڕێژەی ۹۳٫٨ ٪ دەنگی بەڕیفراندۆم و سەربەخۆی کودستان دا، بۆیە ڕیفراندۆم تاپۆیەکی ڕەشە لەگیرفانی هەموو تاکێکی خەڵکی کوردستاندا هەرکات ویستی مافی چارەی خۆنوس بکات پێویستی بەڕیفراندۆم و گەڕانەوە نیە و مێژوویێکی پاک و بێگەردە هەتا هەتایە بۆ کورد و کوردستان، بۆیە ئێمە پابەند بوون بەڕیفراندۆم بەگەورەترین دەست کەوتی میلەتەکەمان ئەزانین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران