2043 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کرا/ پارێزگای خووزستان ئێستاش لە هێڵی سووری مەترسیدایە
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2هەزار و 43 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە 173 هەزار و 832 حاڵەت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەمە 19ی جۆزەردانی 1399 کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2043 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 173 هەزار و 832 حاڵەت.
هەر بە وتەی جیهانپوور لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 70 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 8هەزار و 351 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 136 هەزار و 360 نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
ناوبراو هۆشداریش دا کە پارێزگاکانی هورموزگان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ئیسفەهان، کوردستان، کرماشان، بووشەهر لە دۆخێکی مەترسیداردان.
بۆچوونی بەکارهێنەران