شاندێکی شانەی قەیرانەکانی پەرلەمانی عێراق گەیشتنە هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی شانه‌ی قه‌یرانه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له ره‌وشی هه‌رێمی کوردستان و پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای کۆرۆنا گه‌یشتنه هه‌ولێری پایته‌خت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانده‌که به سه‌رۆکایه‌تی "حه‌سه‌ن که‌عبی" جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کردووه.
شانده‌که سێشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌ردانی پارێزگای به‌سره‌ی کردبوو، بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی شوێنه‌کانی که‌ره‌نتینه‌کردنه‌وه و هه‌روه‌ها سه‌ردانی هه‌ریه‌ک له پارێزگاکانی نه‌جه‌ف، که‌ربه‌لا و بابلیشی کردووه.
له باره‌ی سه‌ردانی شانده‌که‌وه، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سامان به‌رزنجی رایگه‌یاند: پەیوەندیمان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق زۆر باشە.
گوتیشی: شانەی قەیرانەکانی پەرلەمانی عێراق سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌کانی تایبه‌ت به تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا له هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران