تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران نزیک لە 80هەزار کەس کەوتەوە
بەشی ئێران- ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئێران 79 هەزار كەسی تێپەڕاند و لەو ژمارەیەش نزیكەی پێنج هەزار كەس گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كیانووش جەهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند لە 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و 499 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 89 حاڵەتی گیان لەدەست دان تۆمار كراون.
ناوبراو وتیشی تا ئێستا 79 هەزار و 494 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون و چوار هەزار و 958 كەسیش گیانیان لەدەست داوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەش كرد، 54 هەزار و 64 تووشبوو تا ئێستا چاک بوونەوە و باری تەندروستی سێ هەزار و 563 كەسیش لە تووشبووانی كۆرۆنا ناجێگیرە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران