خبر 2020-04-16 10:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئیدانەی هێرشەکانی سەر کەمپی مەخموور دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئیدانەی سنووربەزاندنی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و بۆردوومانی کەمپی مەخموور دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە بەیاننامەیێکدا بڵاوی کردوەتەوە "ئیدانەی پێشێلکاری و سنووربەزاندنی فڕۆکەکانی تورکیا دەکەین، کە رۆژی چوارشەممە هێرشیان کردەسەر کەمپی پەنابەران لە نزیک مەخموور".

ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو هەڵسوکەوتە، ئیستیفزازکردنە و لەگەڵ پابەندییەکانی هاوسێیەتیی باش و رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان ناگونجێت و پێشێل کردنی سەروەریی خاکی عێراقە، بۆیە پێویستە ئەو پێشێلکارییانە بوەستێنرێت و لەپێناو بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات، ئەو کردەوانە دووبارە نەکرێنەوە.

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەوەشی روونکردوەتەوە، عێراق لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ هاریکاریی نێوان هەردوو وڵات و کۆنترۆڵ کردنی بارودۆخی ئەمنی و سنوورە هاوبەشەکان.

لە دوو رۆژی رابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی زینی وەرتێ و کەمپی ئاوارەکانی مەخمووریان کرد و کوژرا و برینداریشی لێکەوتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.