خبر 2020-04-16 08:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ناهەماهەنگیی هەولێر و بەغدا و تەشەنەی کۆرۆنا؛ داعش ئەم ھەلە دەقۆزێتەوە

بەشی جیهان- گۆڤاری ئینگلیزی زمانی نیووز عەرەب لە ڕاپۆرتێکدا هۆشداری لەبارەی زیاد بوونی هێرشەکانی داعش لە عێراق دەدات ئەوەش لە گەرمەی سەرهەڵدانی کۆرۆنا و ناهەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گرووپی تیرۆریستیی داعش لە دوو هەفتەی ڕابردوودا چەندین جار هێرشی کردۆتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەتایبەت لە ناوچە کێشەلەسەرەکان کە گیان سپاردنی هێزە کوردەکان و هێزی عێراقیی لێکەوتۆتەوە.

گۆڤاری ئینگلیزی زمانی نیووزعەرەب لەزاری بەرپرسانی کوردی هەرێمی کوردستانەوە ڕایدەگەیێنێت هۆکاری سەرەکیی هێرشەکانی داعش ئەو ناهەماهەنگییەیە کە کەوتۆتە نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی سوپای عێراق.

پۆل ئەیدوون، هەواڵنێری نیووزعەرەب هۆشداری بە بەرپرسە سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان دەدات لە ناوچەیێکی 1000 کیلومەتریی لە خانەقینەوە تا ڕەبیعیە بۆشایی ئەمنی هەیە و داعش ئەم بۆشایەی قۆستووەتەوە بۆ خۆڕێکخستنەوە و هێرشی تیرۆریستی.

لە ڕاپۆرتەکەدا جەخت کراوەتەوە کە هەماهەنگی و هاوکاری لەنێوان هێزە کوردەکان و سوپای عێراقدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش زۆر گرینگە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.