وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رکرانی 6 هاووڵاتیی ئه‌و وڵاته له لیبیا هاته‌ده‌نگ
به‌شی تورکیا- ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان تورکیا و میلیشیاکانی سه‌ر به خه‌لیفه حه‌فته‌ر له لیبیا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه که ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌ستبه‌سه‌رکرانی 6 هاووڵاتیی تورکیا له لیبیای لێکه‌وتۆته‌وه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیای هێناوه‌ته سه‌ر خه‌ت.
کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه ده‌ست که‌وتووه ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان تورکیا و میلیشیاکانی سه‌ر به خه‌لیفه حه‌فته‌ر له لیبیا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و میلیشیاکانی خه‌لیفه حه‌فته‌ر تورکیا وه‌ک دوژمنێک بۆ خۆیان ده‌زانن به‌م بۆنه‌وه 6 هاووڵاتیی تورکیایان له‌و وڵاته ده‌ستگیر کردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کاردانه‌وه‌ی به‌و بابه‌ته نیشان دا و له ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه گوتی: "ده‌ستبه‌سه‌رکردنی شه‌ش ھاووڵاتیمان له‌لایه‌ن ملیشیاکانی ناشه‌رعی سه‌ر به خه‌لیفه حه‌فته‌ر جۆرێکه له ڕێگری و چهتهیاتی. چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌که‌ین ده‌ستبه‌جێ ھاووڵاتییه‌کانمان ئازاد بکرێن. به پێچه‌وانه‌وه ھێزه‌کانی حه‌فته‌ر به شێوه‌یێکی شه‌رعی ده‌که‌ینه ئامانج."
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران