له‌بارەی ڕووداوه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی ئیدلب ئه‌مریکا پشتیوانی له تورکیا دەکات
به‌شی تورکیا- باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له ئه‌نقه‌ره ئاماژه به هێرشی ئه‌مدواییه‌ی سه‌ر بنکه سه‌ربازییه‌کانی سوپای تورکیا له ئیدلب ده‌کات و له ڕووداوه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا پشتیوانی له ئه‌نقه‌ره ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به دوای دیداری ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له ژاپۆن، واشنتۆن له په‌یامێکدا ئاماژه‌ی به گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی ئیدلب کرد و پشتیوانی له ئه‌نقه‌ره له‌و ناوچه‌یه‌ی سووریا کرد.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له ئه‌نقه‌ره له توویتێکدا وێڕای سه‌ره‌خۆشیکردنی کوژرانی هێزێکی تورکیا له کردنه‌ئامانجی بنکه‌ی سه‌ربازیی تورکیا له ئیدلب له‌و وڵاته گوتی: ئه‌مریکا پشتیوانی له هه‌وڵه‌کانی تورکیا بۆ پابه‌ندبوون به ئاگربڕ له ئیدلب ده‌کات. جارێکی‌تر کردنه‌ئامانجی ناوچه ئارامه‌کان که به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ته‌نگه‌ژه له ئیدلبی لێده‌که‌وێته‌وه ئیدانه ده‌که‌ین.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران