دیسان تورکیا تۆپبارانی هەرێمی کوردستان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، گوندێكی سنووری سیدەكان بۆردومان دەكەن و ئاگریان لە ناوچەكە بەرداوە.
کوردپرێس:
میدیا کوردییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە 25ی حوزەیرانی 2019 فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندی ناودارۆك-یان لە دەڤەری برادۆستی سەربە پارێزگای هەولێر بۆردومان كردووە و بەهۆیەوە ئاگر لە سنورەكەدا كەوتووەتەوە، هەروەها بەهۆی بوونی فڕۆكەی جەنگیی توركیاوە، هاووڵاتییان ناتوانن ئاگرەكە بكوژێننەوە.
دەربارەی زیانەكانی دیكەش، بەهۆی بەردەوامیی بۆردومانەكەوە هیچ زانیارییێک بەردەست نییە.
بۆچوونی بەکارهێنەران