پەروین بوڵدان: ئەوەی ئەمڕۆ لەئەستەنبول سەرکەوت کورد و هەدەپەیە
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە لە تویتێکدا خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر بەبردنەوەی ئەکرەم ئیمام ئۆغلوی کاندیدی ئۆپۆزیسیۆن لە هەڵبژاردنی ئەستەنبودا دەربڕی و وتی: "ئەوەی ئەمڕۆ لە ئەستەنبول سەرکەوت کورد و هەدەپەیە".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەم تویتەی پەروین بوڵدان پاش راگەیاندنی ئەنجامە نافەرمییەکانی هەڵبژاردنی ئیستەنبول بوو کە ئەکرەم ئیمام ئۆغلو رێژەی ٥٤%ی دەنگەکانی ئەستەنبولی بەدەست هێنا و کاندیدەکەی ئاکەپە ٤٥%ی دەنگەکانی هێنا.
کورد لەم هەڵبژاردنەدا رۆڵی یەکلاکەرەوەی هەبوو، کە هەدەپە پشتیوانی لە کاندیدی ئۆپۆزیسیۆن کرد و بووە هۆکاری بردنەوەی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران