خبر 2019-06-20 09:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا زمانی عەرەبی لە شەقام و دووکانەکان ناهێڵێت

بەشی تورکیا- سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی 6 مانگی داهاتوودا هەموو تابلۆ و لافیتە عەرەبییەکانی سەر شەقام و دووکانەکان کۆ دەکاتەوە.

کوردپرێس:

سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە تابلۆ و نووسراوە عەرەبییەکانی سەر شەقام و کۆڵان و دووکانەکانی تورکیا کرد و ڕایگەیاند هەموو ئەو شتانەی بە زمانی غەیر تورکی نووسراون لە سەر شەقام و کۆڵان و دووکانەکان کۆ دەکرێنەوە.

ناوبراو گوتیشی هەمووان ناچارن یاساکەی ئێمە لەبەرچاو بگرن و ئەگەر کەس سەرپێچیی یاسا بکات ئەوا بە شێوەی پێویست مامەڵەی لەگەڵ دەکەین.

ناوبراو گوتیشی: "بۆ جاری یەکەم ڕایدەگەیەنم ئەوەی تابلۆ نووسراوی سەر شەقام و کۆڵان و دووکانەکانە و بە زمانی عەرەبی نووسراوە کۆیان دەکەینەوە. هەموو ئەم نووسراوانە دەبێت بە زمانی تورکی بن."

وەزیری ناوخۆی تورکیا زیادیشی کرد: "هەر کەسیش پێی خۆش بوو دەتوانێت بە کورتی شتێکی ورد لە ژێر نووسراوە تورکییەدا بە زمانی عەرەبی بنووسێت. ئەمەش خۆی هەڵگری ستاندەرێکە و هەر تابلۆ و نووسراوێک ئەو ستاندەرەی لەبەرچاو نەگرتبێت کۆ دەکرێتەوە."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.