تورکیا ئاماده‌ییی خۆی بۆ هێنانه‌وه‌ی ڕووفاتی ئه‌حمه‌د کایا بۆ وڵات ڕاده‌گه‌یێنێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه به ئه‌حمه‌د کایا گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی کوردی تورکیا کرد و گوتی: له کاتێکدا دایکم کۆچی دوایی کرد جیهانێکی زۆر جیاوازم ده‌ست پێ‌کرد. ماوه‌یێکی زۆره که گوێبیستی گۆرانیی "شه‌فه‌ق"ی ئه‌حمه‌د کایام و حه‌ز به‌و گۆڕانییه ده‌که‌م. هه‌رگیز ناکرێت پیلان و خه‌یانه‌تێک که له هۆتێل دژی ئه‌حمه‌د کایا ئه‌نجام درا له‌بیر بکه‌ینه‌وه. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پێشوازی له هونه‌رمه‌نده‌که‌یان بکه‌ن له وڵات ده‌ریانکرد و بۆ ئه‌م کاره‌ش هه‌موو هه‌وڵ و توانایان خسته‌گه‌ڕ. چ بوو؟ ئه‌حمه‌د کایا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له وڵاته‌که‌یدا بژیت له غوربه‌ت و تاراوگه‌دا ژیانی به سه‌ر برد.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا باسی له‌وه کرد: "له‌و سه‌رده‌مه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران بووم له ڕێگه‌ی وه‌زیری كولتووره‌وه ویستم ڕووفاتی ئه‌حمه‌د كایا بهێنینه‌وه توركیا و هه‌واڵمان دایه هاوسه‌ره‌كه‌شی. ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مڕۆ دیسان ده‌رفه‌تێكی له‌و شێوه‌یه هه‌بێت، خانه‌واده‌كه‌ی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌حمه‌د كایا بۆ خاكه‌كه‌مان په‌سه‌ند بكه‌ن، ئێمه ههرچییێكمان له ده‌ست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. ئێمه ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی له‌و شێوه‌یه".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران