بە تۆمەتی پوەندی بە گولەنەوە بە دەیان كەسی دیکە لە توركیا دەستگیر كران
بەشی تورکیا- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٨ی٦ی٢٠١٩، هێزەكانی ئاسایشی شاری ئیزمیر لە توركیا، ئۆپەراسیۆنێكی گەورەیان دەست پێكرد بۆ دەستگیركردنی ئەندامانی بزووتنەوەی فەتحوڵا گولەن.
کوردپرێس: بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردووەتەوە، لەسەر داوای دادوەری ئیزمیر، هێزەكانی ئاسایش لە ئیزمیر ئۆپەراسیۆنیان بۆ دەستگیركردنی سەرانی گولەن دەست پێكرد و بە دەیان کەسیان دەستگیر کرد.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا هێزەكانی تورکیا توانیان ٤٨ فەرمانبەری دەوڵەت دەستگیر بكەن لەگەڵ ٦٥ كەسیتر، کە تۆمەتی ئەوەشیان دراوتە پاڵ كە بە نهێنی كاریان بۆ بزووتنەوەی خزمەت كردووە، كە فەتخوڵا گولەن سەرۆکایەتیی دەکات.
لە ماوەی مانگێكدا لە تەواوی توركیا زیاتر لە ٥٠٠ كەس لەسەر داوای دادوەر دەستگیر كراون و هەمووشیان تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی "فەتحوڵا گولەن"یان دراوەتە پاڵ.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران