ئه‌ندامێکی ئاک‌پارتی تیرۆر کرا
به‌شی تورکیا- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاری مالاتیا و سه‌ر به پارتی داد و گه‌شه له‌لایه‌ن چه‌ندین که‌سی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌ی لێ‌کرا و گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی ڕابردوو عه‌بدولوه‌هاب ئاک دنیز ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاری مالاتیا و سه‌ر به پارتی داد و گه‌شه له تهراسی خانووی دۆستێکی هه‌ڵکه‌وتوو له گه‌ڕه‌کی ئه‌رده‌ملی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن چه‌ندین که‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌ی لێ‌کرا و گیانی سپارد.
شایه‌تحاڵان ڕایانگه‌یاندووه که که‌سێکی نه‌ناسراو چۆته ڕووبه‌ڕووی تراسی سه‌عید یێڵدرم دۆستی عه‌بدولوه‌هاب ئاک دنیز -که له‌وێ دانیشتبوو- و ته‌قه‌ی لێکردووه و به سه‌ختی بریندار بووه که پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه له به‌شی CCUدا گیانی سپاردووه و سه‌عید یێڵدرمیش به بۆنه‌ی به‌رکه‌وتنی گوله به قاچییه‌وه بریندار بووه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران