وه‌زیرانی به‌رگریی توركیا و ڕووسیا په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنییان ده‌رباره‌ی ئیدلب ئه‌نجام دا
به‌شی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیا ئه‌نجام دا و له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا پابه‌ندبوون به ڕێککه‌وتننامه‌کانی ئاستانا و سۆچی و بابه‌ته ئه‌منییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و له سه‌رووشیانه‌وه ئیدلب تاوتوێ کران.
کوردپرێس:
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی كرده‌وه خولووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سێرگه‌ی شۆیگۆ وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیا ئه‌نجام دا و له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له پابه‌ندبوونیان به ڕێکكه‌وتنه‌كانی ئاستانا و سۆچی كرده‌وه و بیروڕا سه‌باره‌ت به ڕێکاره پێویسته‌كان بۆ ئاشتی له ناوچه‌كه، ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری و ئاگربه‌ست ئاڵوگۆڕ كرا.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا بابه‌ته ئه‌منییه‌كان و له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه پرسی ئیدلب تاوتوێ كراوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران