وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا: هه‌رگیز چاوپۆشی له هێرشی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا بۆ سه‌ر ئیدلب ناکه‌ین
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له میانی به‌شداری کردنی له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی لقی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له شاری ھاتای وتارێکی پێشکه‌ش و باسی له دواپێشهاته‌کانی سووریا له‌سه‌ر ته‌وه‌ری ئیدلب کرد و گوتی: "ئه‌سته‌مه گێچه‌ڵی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا (ھێرش کردن) به ئاراسته‌ی سه‌ربازه‌کانمان قبووڵ بکه‌ین. سنووریان بۆ داده‌نێین. ھه‌موو که‌سێک ده‌بێ سنووری خۆی بزانێت".
ناوبراو زیادی کرد: "ناكرێ قبووڵی ئه‌و ھه‌ڵوێسته ھێرشبه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا بکه‌ین و ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ڕێککه‌وتنی ئیدلبه که له‌گه‌ڵ ڕووسیا واژۆمان له‌سه‌ر کردووه. ڕاگرتنی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ده‌بێته به‌رپرسیارێتیی ئێران و ڕووسیا که پێکه‌وه له پرسی سووریادا ھه‌ماھه‌نگی یه‌کترین چوونکه ھه‌ردووکیان گه‌ره‌نتیکاری ده‌وڵه‌تی سووریا‌ن."
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران