وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا کوژرانی 76 هێزی په‌که‌که ڕاده‌گه‌یێنێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له به‌یاننامه‌یێکدا دوازانیارییهکانی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌کانی سوپای ئه‌و وڵاته له‌ژێر ناوی "چنگ" له ناوچه‌ی خواکورکی هه‌رێمی کوردستان بڵاو کرده‌وه و ڕایگه‌یاند: له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنی چنگه‌وه تاكوو ئێستا 76 هێزی په‌که‌که له چالاکی خراون.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به زیانه‌کانی ئه‌و وڵاته له‌و ئۆپه‌راسیۆنه بکات جه‌ختی کرده‌وه: ڕۆژی 27ی مه‌ی 2019ی زایینی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ به ئامانجی پاککردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که له ناوچه‌ی خواکورک -که سنووره‌کانی جۆله‌مێرگ ده‌که‌نه ئامانج- ده‌ستی پێ‌کرد و له ماوه‌ی 20 ڕۆژی ڕابردوودا 76 هێزی په‌که‌که کوژراون.
شایانی باسه؛ سه‌رچاوه خۆجێییه‌کان و سه‌رچاوه‌کانی نزیک له په‌که‌که باس له کوژرانی ژماره‌یێکی زۆر له هێزه‌کانی تورکیا ده‌که‌ن که ئامارێکی دروست له‌باره‌ی ڕاستی و زیانه‌کانه‌وه به‌ده‌سته‌وه نییه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران