8 ئه‌ندامی PKK له دۆڵی جه‌هه‌ننه‌می شڕنا‌خ کوژران
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ست پێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا دژی په‌که‌که له باکووری عێراق، ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته له ناو سنووره‌کان دژی په‌که‌که له پارێزگا کوردنشینه‌کان به‌رز بۆته‌وه و هه‌ندێک ده‌نگوباس له‌باره‌ی پێکدادانی نێوان دوو لایه‌ن بڵاو کراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتووه، له ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌کانی سوپای تورکیا له دۆڵی جه‌هه‌نه‌می سه‌ر به پارێزگای کوردنشینی شڕنا‌خ 8 ئه‌ندامی په‌که‌که له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیاوه کوژران.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا باسی له‌وه کرد: هێزی جه‌ندرمه‌ی تورکیا له ئۆپه‌راسیۆنێکدا له‌ژێر ناوی "شه‌هید مسته‌فا کالفه" بنکه و باره‌گای په‌که‌که له دۆڵی جه‌هه‌ننه‌می شڕناخی کردۆته ئامانج که له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا 3 هێزی په‌که‌که کوژران و به گشتی ژماره‌ی کوژراوانی ئه‌و گرووپه بۆ 8 که‌س به‌رز بۆته‌وه.
هه‌روه‌ها پارێزگاریی جۆله‌مێرگی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا بڵاوی کردۆته‌وه که به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی په‌که‌که له‌و پارێزگا کوردنشینه 15 ڕۆژ دۆخی نائاسایی له 5 ناوچه‌ی جۆراوجۆری پارێزگاکه ڕاگه‌یێندراوه و به‌و بۆنه‌شه‌وه هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌رفراوانیان له ناوچه‌که ده‌ست پێکردووه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی هابرتورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران