خبر 2019-06-16 06:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە:

عەقڵیەتی لەبەرچاو نەگرتنی هەدەپە لە تورکیا شکستی هێناوە

بەشی تورکیا- سارۆخان ئولچو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند: عەقڵیەتی لەبەرچاو نەگرتنی هەدەپە لە سیاسەتەکانی تورکیا شکستی هێناوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سارۆخان ئولچو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) ئاماژەی دا بە هەڵویستەکانی پارتی داد و گەشە لەم دواییانەدا لەبارەی کورد و بەکار هێنانی واژەی کوردستان و ڕایگەیاند: هۆکاری سەرەکی ئەمەی کە ئاکپارتی-ی ناچار کرد وشەی کوردستان بەکار بێنێت بەرخۆدانی خەڵک و هەدەپە بوو. کاتێک چاو لە مێژووی دیموکراسی لە تورکیا دەکەین هەدەپە ڕۆڵێکی زۆر گرینگی هەیە. هەدەپە ئێستا وەکوو حزبێکە کە لە شوێنێک کە دەیهەوێت سەرکەوێت، سەردەکەوێت و دەتوانێت ببێتە هۆی شکست هێنانی حزبەکانی دیکە. ئێمە دەرمانخست کە عەقڵیەتی لەبەرچاو نەگرتنی هەدەپە چیدی لە تورکیا شکستی هێناوە.

ناوبرا لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی: کورد خەڵکێکی زۆر هۆشیارن. گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە تورکیا پێوشوێنگیری دەکەن. بۆیەش دەزانن بۆچی لە دیاربەکر بیناڵی یڵدرم واژەی کوردستانی بەکار هێنا و لە هەمان کاتدا تابڵۆ کوردییەکان لە تاتوان و بیتلیس لەلایەن شاروەنییەکانی سەربە ئاکپارتیەوە دەهێندرایە خوارەوە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.