خبر 2019-06-12 04:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێشمەرگە و هاوپەیمانان نمایشی سەربازیی هاوبەشیان کرد

بەشی جیهان- هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش ڕایگەیاند بە هاوکاریی 500 ئەندامی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و بە بەشداریی ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئیتاڵیا لە بنکەی مەشقی سەربازیی دەوروبەری هەولێر نمایشێکی سەربازییان کرد.

کوردپرێس:

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش ڕایگەیاند لەسەر بانگهێشتی فەرمیی دەوڵەتی عێراق خولێکی مەشقی سەربازیی بۆ 500 پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەڕێوە برد و هەفتەی ڕابردووش نمایشێکی سەربازیی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و هێزەکانی سەر بە هاوپەیمانان بەڕێوە چوو.

ماڵپەڕی تایبەتی هاوپەیمانیی دژەداعش لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند ماوەی دە هەفتە مەشقی سەربازییان بە پێشمەرگە کردووە ئەوەش لەسەر بانگهێشتی فەرمیی دەوڵەتی عێراق و لە بنکەی سەربازیی "بنەسڵاوە"ی سەربە هەولێر ئەنجام دراوە و لە کۆتاییی خولی مەشقپێکردنەکەشدا بە ئامادەبوونی پێشمەرگە و ڕاوێژکارەی ئیتاڵییەکانی هێزی هاوپەیمانان نمایشێکی سەربازیی هاوبەش کرا.

هەر لە نمایشە سەربازییەکەدا ئوپەراسیۆن و هەڵمەتی فریاکەوتنی پزیشکی بۆ برینداران ئەنجام درا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.