خبر 2019-06-12 04:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران سەردانی مەرزی سەیرانبەندی کرد

بەشی کوردستان- جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران بە یاوەریی سەردار ئەرجمەندی فەر جێگری قەرارگای حەمزەی سوپای پاسداران و بەڕێوەبەری پلاندانان و کاروباری ئابووری لە وەزارەتی ناوخۆ، بازاڕچەی سنووری سەیرانبەندی بانەیان بەسەرکردەوە.

کوردپرێس:

بابەک دین پەرەست جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران بە سەردانێک گەیشتە مەرزی سەیرانبەند و چاودێریی پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئەو سنوورەی کرد و ڕایگەیاند بازاڕچەکە دەرفەتێکی باشە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و ئاسانکاری بۆ پێشخستنی ئابووری شاری بانە و پارێزگای کوردستان دەکات.

هەر لە سەردانەکەی جێگری وەزیری ناوخۆی ئێراندا دوایین زانیارییەکان لەبارەی تەواوکردنی پڕۆسەی ئاوەدانکاری و ئامادەکردنی ژێرخانی پێویستی مەرزەکە بۆ بە فەرمی کردن ئاراستەی دین پەرەست کرا.

شایانی باسە بازاڕچەی سەیرانبەند دەکەوێتە مەودای 29 کیلۆمەتریی شاری بانە و سنووری هاوبەشی لەگەڵ شاری پێنجوێنی پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان هەیە و لە ساڵی 1373ی هەتاوییەوە کراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.