خبر 2019-06-11 07:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمەریکا بە تەواوی ڕاهێنانی فڕۆکەوانەکانی تورکیای لەسەر فڕۆکەی ئیف35 ڕاگرت

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا راگرتنی راهێنانی بە فڕۆکەوانە تورکەکان لەسەر فڕۆکەی ئێف 35 راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێنراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا هاتووە: مەشق و راهێنان بە فڕۆکەوانە تورکەکان لەسەر فڕۆکەی ئێف 35، لە بنکەی ئاسمانی ئەریزۆنا راگیرا.

پێنتاگۆن جارێکی دیکە تورکیا ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: "راهێنان کردن بە فڕۆکەوانە تورکەکان دەستپێناکاتەوە تا ئەوکاتەی تورکیا لە کڕینی سیستمی مووشەکیی ئێس 400ی رووسی پەشیمان دەبێتەوە".

ئەمەریکا، مۆڵەتی تا 31ی تەمموزی بە تورکیا داوە، بۆ دەستەبەرداربوونی لە کڕینی سیستمە مووشەکییەکەی رووسیا، ئەگەرنا سزایی دارایی بەسەردا دەسەپێنێت.

سەرچاوە: هابر7

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.