خبر 2019-06-10 08:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم:

مەسروور بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کۆ بوونەوە

بەشی تورکیا- ئەمڕۆ دووشەممە ١٠-٦-٢٠١٩ مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەولوود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندی یاوەری کرد.

کوردپرێس: لەم دیدارەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە و دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران و جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندی ھاوبەش و سەقامگیری و ئاسایش و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان گەلانی ناوچەکەدا کرایەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، وێڕای بەئاوات خواستنی سەرکەوتن بۆ مەسروور بارزانی لە سەرۆکایەتی کردنی کابینەی داھاتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا، فراوان کردنی ئاسۆی ھاریکاری و پەرەپێدانی پەیوەندی دوو قۆڵی لەنێوان هەردوولا لەگشت بوارەکان بەپێویست زانی.

لە بەرامبەردا مەسروور بارزانی، وێڕای ئاماژەدان بەگرینگی بوونی بەرژەوەندی ھاوبەش لەنێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا، خواستی ھەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکان دەربڕی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.