سەرۆک کۆماری تورکیا:
پێشنیارمان بە ئەمەریكا كردووە لەسەر ئیس400 لیژنەی ھاوبەش دروست بكەین/ وەڵامی ئەمریکا ئیجابی نەبوو
بەشی تورکیا- ئەردۆغان رایدەگەیێنێت "چەند پێشنیارێكمان لەبارەی كڕینی سیستمی ئێس400 بۆ ئەمەریكا كرد، بەڵام وەڵامی ئەمەریكا بە دڵی ئێمە نەبوو".
کوردپرێس: لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک كۆماری توركیا وتی: "بۆ بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی خواكوڕک وەزیری بەرگری و فەرماندە سەربازییەكان لەسەر سنوورن، لە رێگەی تەلەفۆنەوە قسەم لەگەڵ كردوون و ئۆپەراسیۆن بەردەوامە، تا دەگەینە ئەنجام ئۆپەراسیۆن بەردەوام دەبێت".
لەبارەی كڕینی سیستمی مووشەكی S-400 لە رووسیا و نیگەرانییەكانی ئەمەریكا گوتی: "رێككەوتنمان كردووە سوورین لەسەر جێبەجێ كردنی رێككەوتنەكەمان. پێشنیارێكمان بۆ ئەمەریكا كردووە كە لیژنەی ھاوبەش دروست بكەین و ئەو لیژنەیە لەسەر ئیس400 بەدواچوون و لێكۆڵینەوە بكەن، جگە لەوە داوامان لە ئەمەریكا كردووە سیستمی دژە مووشەكمان پێ بفرۆشن و مامەڵەتان وەک رووسیا بێت، ئێمەش ھەنگاو دەنێین. بەڵام وەڵامەكەی ئەمەریكا بە دڵی ئێمە نەبوو".
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران