پێکدادانێک له نێوان سوپای تورکیا و هێزه‌کانی په‌که‌که له هه‌کاری ڕووی دا
به‌شی تورکیا- له ئاكامی پێكدادانێک له نێوان سوپای تورکیا و هێزه‌کانی په‌که‌که له ناوچه‌ی چۆكۆرجای سه‌ر به پارێزگای هه‌كاری دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ست دا و دووی دیكه‌یش بریندار بوون.
کوردپرێس:
پارێزگاری هه‌کاری له به‌یاننامه‌یێکدا باسی له‌وه کرد که له پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و هێزه‌کانی په‌که‌که له ناوچه‌ی چۆکۆرجای سه‌ر به پارێزگای هه‌کاری دوو سه‌رباز کوژران و دووی دیکه‌ش بریندار بوون.
له به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌ش کراوه که پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و هێزه‌کانی په‌که‌که له ناوچه‌ی ئه‌سڵان كاپانی دۆڵی كارسان له قه‌زای چۆکۆرجا ڕووی داوه که کوژرانی 2 سه‌رباز و برینداربوونی 2 سه‌ربازی دیکه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه و برینداران ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی چۆکۆرجا کراون.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران