خبر 2019-06-01 10:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی پێکدادان لەگەڵ پەکەکە لەسەر سنووری ئێران 2 هێزی تورکیا کوژران و 5ی دیکەش بریندار بوون

بەشی تورکیا- لەشەڕی و پێکدادانی نێوان هێزەکانی سوپای تورکیا و چەکدارانی پەکەکە 2 هێزی سوپای تورکیا کوژران و 5 سەربازی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو زانیارییانە کە لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستی تەلەفیزیۆنی NTV کەوتووە باس لەمە دەکەن لە پارێزگای ئیغدیری تورکیا لەسەر سنووری ئێران شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای تورکیا و چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان روویداوە و بەهۆیەوە 2 هێزی سوپای تورکیا کوژران و 5 سەربازی دیکەش بریندار بوونە.

لە حاڵێکدا کە بریندارەکانی ئەو پێکدادانە بۆ نەۆشخانەکانی ئیغدیر گواستراونەتەوە، تورکیا هێزێکی زیاتری بۆ دەستگیر کردن و هێرش کردنە سەر ئەندامانی پەکەکە بۆ ناوچەکە ناردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.