خبر 2019-05-31 16:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

توركیا: وەرگرتنی ئێس-400 دواناكەوێت

بەشی تورکیا- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا هەموو هەواڵەکان لەبارەی دواخستنی وەرگرتنی سیستەمی ئێس 400 بە درۆ دەخاتەوە و دەڵێت ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە.

کوردپرێس:

حامی ئاكسۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند "هەموو ئەو هەواڵانەی باس لە دواخستنی وەرگرتنی ئێس-400 دەكەن لەلایەن توركیاوە لەسەر خواستی ئەمریكا، دوورن لەراستییەوە".

ئاكسۆی رایگەیاند: "هەموو ئەو هەواڵانەی لە رۆژانی دواییدا باس لە دواخستنی وەرگرتنی ئێس-400 دەكەن لەلایەن توركیاوە لەسەر خواستی ئەمریكا، دوورن لەراستییەوە. قۆناغی وەرگرتنی ئێس-400 ەكان لە رووسیا وەك ئەوەی پلانی بۆ دارێژراوە بەڕێوەدەچێت".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەربارەی نیگەرانییەكانی ئەمریكا لەسەر سیستەمی ئێس-400 كە دەكرێت زیان بە سیستەمەكانی ئێف35 بگەیەنێت، جەختی لەوە كردەوە كە خواستی ئێمە بۆ پێكهێنانی لێژنەیێكی تایبەت بۆ لێكۆڵینەوە لەو پرسە، تا ئێستاش بەردەوامە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.