خبر 2019-05-29 14:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

رووسیا: گرووپەکانی سەرەبە ئەمەریکا ڕێگرن لە بەردەم گەڕانەوەی دۆخی ئاسایی بۆ سووریا

بەشی سووریا- ڕووسیا و سووریا داوایان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندە جیهانییەکان کردووە، فشار لەسەر ئەمریکا دروست بکەن، تا هێزە سەربازییەکانی لە خاکی سووریا بکشێنێتەوە، چوونکە گرووپەکانی سەرەبە ئەمەریکا ڕێگرن لە بەردەم گەڕانەوەی دۆخی ئاسایی بۆ سووریا.

کوردپرێس: بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتینک-ی رووسی، ناوەندی هەماهەنگکەری ڕووسیا و سووریا بۆ کاروباری کۆچبەران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیێک ڕایانگەیاندووە: "ئێمە داوا لەکۆمەڵگای جیهانی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە جیهان دەکەین، کە هەڵوێستێکی بنەڕەتیانەیان هەبێت و لە دەستێوەردانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کەڵک وەربگرن تاهێزە نایاسایەکانی ئەمریکا کە پشتیوانی لە گرووپ و تاقمە چەکدارەکان لە سووریا دەکەن و ڕێگر لە بەردەم گەڕانەوەی دۆخی ئاسایی لە سووریان، لەم وڵاتە دەربچن".

بەپێی بەیاننامەکە، هەردوو وڵات هەروەها داوایان لە واشنتۆن کردووە کە سزا ئابوورییەکان لەدژی سووریا هەڵبوەشێنیتەوە و جەختیشیان کردووەتەوە، کە ئەم سنوورداریانە وایکردووە، کە دەرمان وکەرەستەی خاوی دەرمان دروستکردن، لەم وڵاتە دوچاری کێشە ببێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.