خبر 2019-05-29 14:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نادیە موراد بۆ سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان: هیواخوازم پێکەوە کار لەسەر دۆسیەی کوردانی ئێزدی بکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزی نیازپاکیی نەتەوە یەکگرتووەکان و براوەی نۆبڵی ئاشتی 2018 پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نادیە موراد، باڵیۆزی نیازپاکیی نەتەوە یەکگرتووەکان و براوەی نۆبڵی ئاشتی 2018 لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە "پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی لە نزیکەوە کارکردنم لەگەڵی دەربارەی پرسەکانی پەیوەست بە کوردانی ئێزدی".

لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان 81 پەرلەمانتار ئامادەبوون، لەو ژمارەیە نێچیرڤان بازرانی 68 دەنگی پەرلەمانتارانی بەدەست هێنا و بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.