به‌رھه‌م ساڵح: جه‌خت له پاراستنی سه‌روه‌ریی عێراق و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ھه‌ر کرده‌یێکی سه‌ربازیی تاکلایه‌نه ده‌که‌ینه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ی ئایاری 2019 ناوه‌ندی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق له ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه که ئێواره‌ی دوێنێ (سێشه‌ممه 28ی ئایاری 2019) به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له کۆشکی کۆماری تورکیا له ئه‌سته‌نبۆڵ کۆ بوونه‌وه و دۆخی سیاسیی ناوچه‌که و په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی له نێوان عێراق و تورکیایان تاوتوێ کرد.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی ناوه‌ندی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراقدا هاتووه: له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆک کۆمارانی عێراق و تورکیا باسیان له گۆڕانکاری و پێشھاته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌که کرد و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا جه‌ختیان له گرنگی ھاریکاری و دیالۆگی جددی کرده‌وه له نێوان گشت لایه‌نه‌کان بۆ گه‌یشتن به ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو و کۆتایی ھێنان به قه‌یرانه‌کان و دوورکه‌وتنه‌وه له زمانی ھه‌ڕه‌شه سه‌ره‌ڕای به‌رقه‌رارکردنی سه‌قامگیریی ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی ئابووری.
هه‌روه‌ها له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ھه‌ردوو سه‌رۆک باسیان له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ھه‌ر دوو وڵات و پێویستی به‌ھێزکردن و فراوانکردنی ئاستی ھاریکاریی ھاوبه‌ش کرد.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا باس له‌وه کراوه: له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌ختی له پاراستنی سه‌روه‌ریی خاکی عێراق و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ھه‌ر کرده‌یێکی سه‌ربازیی تاکلایه‌نه کرده‌وه که پێشێلی سنووری عێراق بکات و ڕوونیشی کرده‌وه که ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسایشی ھاوبه‌ش له ڕێگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی نێوان ھه‌ر دوو لا و وڵاتانی ناوچه‌که‌وه دابین ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها ھه‌ریه‌ک له محه‌مه‌د عه‌لی حه‌کیم و مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و تورکیا و فالح فه‌یاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ھاکان فیدان سه‌رۆکی ھه‌واڵگریی تورکیا ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوون.
شایانی باسه؛ ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 28ی ئایاری 2019 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار و د. سه‌رباخ خانمی یه‌که‌می عێراق به یاوه‌ریی شاندێکی باڵا به سه‌ردانێکی تایبه‌ت گه‌یشتنه تورکیا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته کۆ بوونه‌وه و هه‌ر به بۆنه‌ی ئه‌م سه‌ردانه ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمار و ئه‌مینه ئه‌ردۆغان خانمی یه‌که‌می تورکیا خوانێکی به‌ربانگی تایبه‌تیان له‌سه‌ر شه‌ره‌فی به‌رھه‌م ساڵح و خانمی یه‌که‌م عێراق ئاماده کردبوو.
ئه‌وه یه‌که‌مین سه‌ردانی تایبه‌تی سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی کۆماری عێراق بوو بۆ تورکیا له دوای هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆک له مانگی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران