خبر 2019-05-28 05:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی شەڕی داعشەوە 147 هەزار خانوو لە عێراق زیانیان پێگەیشتوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی سندووقی ئاوادەنكردنەوەی ناوچە رزگاركراوەكانی ژێردەستی تیرۆر لە عێراق رایدەگەیێنێت، ژمارەی ئەو خانووانەی بەهۆی شەڕی دژ بە داعش لە باكوور و خۆرئاوای عێراق زیانیان پێگەیشتوە، 147 هەزار یەكەی نیشتەجێبون دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا هیتی لەلێدوانێكدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی دەوڵەت رایگەیاندووە: ژمارەی ئەو یەكانەی نیشتەجێبون، كە بەهۆی شەڕی دژ بە داعشەوە زیانیان پێگەیشتوە 147 هەزار یەكەی نیشتەجێبون دەبێت، 40%ی ئەو ژمارەیەش بەتەواوەتی خاپوور بوون.

شارەزایانی عێراقی و نێودەوڵەتی بەدواداچوونیان بۆ زیانەكان كردووە و دەركەوتووە حكوومەتی عێراق بۆ دووبارە بنیاتنانەوە و ئاوەدانكردنەوەی وڵات پێویستی بە 88.2 ملیار دۆلار هەیە.

ژێرخانی عێراق (پرۆژەكانی ئاو و كارەبا، دامەزراوەكانی تەندروستی و پەروەردەییەكان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان) لە پارێزگاكانی باكوور و خۆرئاوای عێراق بەهۆی شەڕی دژبە رێكخراوی داعش تووشی وێرانكاری بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.