ئه‌ورووپا بۆ دادگایی‌کردنی چه‌کدارانی داعش یارمه‌تی عێراق و سووریا ده‌دات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کوردی سووریا له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش هه‌زاران چه‌کدار و گومانلێکراوی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه‌یان ده‌ستگیر کردووه که زیاتر له هه‌زار که‌سیان هاووڵاتیی وڵاتانی بیانین له‌وان ئه‌ورووپا.
له ماوه‌ی چه‌ندین مانگی ڕابردوودا هێزی کوردی سووریا ژماره‌یێک له چه‌کدارانی بیانیی داعشی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی عێراق کرد و ئه‌و وڵاته به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستیی داعش حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ سێ تۆمه‌تباری فه‌ڕه‌نسیی داعش ده‌رکرد. دواتر فه‌ڕه‌نسا نیگه‌رانیی خۆی له‌م بابه‌ته ده‌ربڕی و داوای دادگه‌یی کردنی ئه‌و چه‌کداره فه‌ڕه‌نسییانه‌ی داعشی به شێوازێکی‌تره‌وه کرد.
ڕادیۆ نیشتیمانیی ئه‌مریکا که ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی دادگه‌یی‌کردنی چه‌کدارانی داعش له ناوچه‌ی خۆسه‌ری کوردی له باکووری سووریا ئاماده کردووه ڕای‌گه‌یاندووه که کورد نایهه‌وێت چه‌کدارانی داعش دادگه‌یی بکات به‌ڵکوو داوای له وڵاتانی ئه‌ورووپی کردووه چه‌کدارانی بیانیی داعش له سووریاوه بۆ وڵاته‌کانیان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا و ڕێسای وڵاتی خۆیان دادگه‌یی بکرێن.
ڕادیۆ نیشتیمانیی ئه‌مریکا زیاتر ده‌نووسێت: به‌بۆنه‌ی نیگه‌رانییه‌کانی ئه‌ورووپا له چۆنێتیی دادگه‌یی‌کردنی چه‌کدارانی داعش له عێراق و سووریا، وڵاتانی ئه‌م کیشوه‌ره خواستێکی زیاتریان بۆ دامه‌زراندنی دادگه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و سووریا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش به‌پێی یاسا و ڕێسای نێوده‌وڵه‌تی دادگه‌یی بکرێن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران