خبر 2019-03-09 05:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قۆناغێکی نوێی جووڵەی داعش لە هەرێم دەست پێدەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کادیرێکی پێشکەوتوی یەکێتی لەبارەی دروست­بوونەوەی مەترسیی داعش بۆ سەر عێراق و ھەرێم دەڵێت، "ژمارەی تیرۆریستانی داعش لەسەر چیای قەرەچوخ لە ٥٠٠ تیرۆریست بۆ نزیکەی ٨٠٠ تیرۆریست زیادی کردوە".

کوردپرێس:

ھاوکار جاف کادیری پێشکەوتوی یەکێتیی و شارەزای بواری ئەمنی بەSNNی ڕاگەیاند، "شەڕ لەناوچەی (باغۆز)ی سوریا بەردەوامە کە نزیکەی ١٥ ھەزار شەڕڤانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بەپاڵپشتی ئەمریکا لەو شەڕەدا بەشدارن".

ناوبراو وتیشی:"کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچەیە بەواتای کۆتاییھاتنی داعش نییە، بەڵکوو بریتییە لە کۆتاییھاتنی خاکی خەلافەتی داعش و سەرەتای دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی ئەو گرووپە تیرۆریستییە".

هاوکار جاف ڕاشیگەیاند، "ئەو شەڕکەرانەی داعش کە لەباغۆز مابوونەوە، لە تاوانبارە گەورەکانی داعشن و ئێستا تا مردن شەڕ دەکەن، بەشێکیشیان ئەوانەن کە بیانین و بەمەبەست خۆیان ڕادەستی ھێزەکانی سووریای دیموکرات دەکەن، چوونکە یاسای نێودەوڵەتیی وڵاتانی ئەورووپا ڕێگرە لەوەی وەکوو تیرۆریست و تاوانبار ڕادەستیان بکرێتەوە، بۆیە دەبنە بارگرانی بەسەر ھەسەدە".

لەباری کاری نوێی گروپی داعش، ئەو کادیرەی یەکێتیی وتی:"لەمەودوا داعش دەست بەخۆڕێکخستنەوە و دروستکردنی مەفرەزەی بچووک و ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی وەکو ساڵانی (٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١١ و ٢٠١٢) لە عێراق و سووریا و وڵاتانی ئەورووپا دەکاتەوە".

ناوبراو ئاشکراشی کرد، لە باشووری مووسڵ و بەدیاریکراوی لەناوچەی (حەزەر) تا دەگاتە بیابانی ڕومادی کە ناوچەیێکی بەرفراوانە و دواتر دەگەڕێتەوە بۆ جەزیرەی سەڵاحەدین و زنجیرە چیاکانی حەمرین، چەکدارانی داعش بەھێزێکی زۆر و جبەخانەوە بوونی ھەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.