خبر 2019-03-09 05:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەردۆغان دیسان هەدەپە بە تیرۆریست وەسف دەکات

بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا جارێکی دیکە تۆمەتی تیرۆریستی بوونی خستە پاڵ هەدەپە و ڕایگەیاند ئەندامانی ئەو پارتە بەکرێگیراون و بە خەونی کوردستانەوە لە خەو هەڵدەستن بەڵام کوردستان لە تورکیا نییە بەڵکوو لە باکووری عێراقە با بچنە ئەوێ.

کوردپرێس:

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیێکی جەماوەریی پارتەکەی لە بەردەم ناوەندی کۆبوونەوەی ئابیدە لە شاری ئورفا گوتارێکی پێشکەش کرد.

ئەردۆغان لە وتارەکەیدا گوتی: "ئەوان (هەدەپە) لە یەکەم رۆژەوە بەکرێگیراوییان بە خۆبەخشانە و بە پارە بۆ ژمارەیێک ھێز لە ناوچەکەمان کردووە".

ئەردۆغان رووی قسەکانی کردە کۆبوونەوە جەماوەرییەکە و رایگەیاند کە ئایا ناوچەیێک ھەیە بە ناوی کوردستان لە تورکیا؟ لە بەرامبەر ئەمەش وەڵامی "نەخێر"ی لە خەڵک وەرگرتەوە و گوتی: "لە تورکیا ناوچەی رۆژھەڵاتی ئانادۆڵو، باشووری رۆژھەڵاتی ئانادۆڵو، ناوچەی دەریای رەش و سپی و ئانادۆڵوی ناوەڕاست و ئیجە و مارمارا بوونی ھەیە".

ئەردۆغان ھەر لەم بارەیەوە گوتیشی: "ئەم کابرایە (بەرپرسانی هەدەپە) بە خەونی کوردستان ھەڵدەستێ و دادەنیشێ، ئەوا لە باکووری عێراق کوردستان ھەیە با بچێتە ئەوێ".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.