حاكم زاملى: داعش گه‌ڕى ئاڵاندووه‌ته سامه‌ڕا
ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئاسايش و به‌رگرى له خولى پێشووى نوێنه‌ران، رايگه‌ياند، داعش سه‌رنجى زۆرى له‌سه‌ر شارى سامه‌ڕاى سه‌ر به پارێزگاى سه‌لاحه‌دين چڕ كردووه‌ته‌وه.
کوردپرێس:
حاكم زاملى كه ئێستا يه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانى "سرايا السلام" گوتى: سامه‌ڕا به‌وه ناسراوه كه زۆرينه‌ى سوننه‌يه. به‌ڵام مه‌زارگه‌ى شيعه‌ى تێدايه. ئه‌وه‌ش واي كردووه، داعش بير له‌وه بكاته‌وه، كێشه بۆ ناوچه‌كه درووست بكات و هاوشێوه‌ى رووداوه‌كانى 2006 شه‌ڕى تائيفى به‌رپا بكات.
ناوبراو جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئێستا چه‌كدارانى داعش له ده‌وروبه‌رى سامه‌ڕا كه‌وتوونه‌ته جووڵه و ده‌يانه‌وێت شه‌ڕ بهێننه شاره‌كه‌وه.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران