خبر 2019-02-19 13:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دژی هاوسەرۆکی هەدەپە دۆسیە تۆمار دەکرێت

بەشی تورکیا- داواکاری جمهوورییەتی تورکیا لە پارێزگای وان بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندەکردن بۆ گرووپی تیرۆریستی" و "تۆمەت دروست کردن بۆ گەل و حکوومەتی تورکیا" دژی سەزایی تەمەڵەی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP)دۆسیەی تۆمار کرد.

کوردپرێس:

داواکاری جمهوورییەتی تورکیا لە پارێزگای وان لە بڕیارێکدا ڕایگەیاند: " لێدوانەکەی سەزایی تەمەڵی هاوسەرۆکی هەدەپە کە ڕۆژی 19ی کانوونی یەکەمی 2018 لە ڕێوڕەسمی میتینگی حیزبەکەدا لە پارێزگای وان پێشکەشی کردبوو هەندێک شتی تاوانکارانەی تێدا بووە و بەو مەبەشتەش دۆسیەی تاوانی بۆ تۆمار دەکرێت."

داواکاری جمهوورییەتی تورکیا لە وان پاش تۆمارکردنی دۆسیەکە بابەتەکەی بۆ داواکاری ئەنقەرە بەرز کردەوە بۆ ئەوەی ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە حەسانەی یاساییی لێ وەربگیرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.