وەزیری دەرەوەی ڕووسیا:
ئەمریکا دەیهەوێت نیمچە دەوڵەت لە سووریا دابمەزرێنێت
بەشی جیهان- سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا رایدەگەیێنێت، کە ئەمریکا هەوڵی دابەش کردنی سووریا بۆ چەند وڵاتێکی بچووک دەدات و بەنیازە لە قەراخی ڕووباری فورات نیمچە دەوڵەت دابمەزرێنێت.
کوردپرێس: بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسی، ئەمڕۆ سێشەممە 19-2-2019، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕەخنەی لە جموجۆڵی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا و باکووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە گرتووە.
سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاندووە کە ئەمریکا هەوڵی دابەش کردنی سووریا و دروست کردنی دەوڵەتێک لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەدات.
ناوبراو هەروەها ئەمریکا تۆمەتبار دەکات کە لەمپەڕ دروست دەکات لەسەر ڕێگای سەرمایەدانان لە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی حکوومەتی سووریا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران