وتەبێژی ئەنجومەنی عەرەبیی کەرکووک:
ئەندامانی ئەنجومەنی عەرەبیی کەرکووک بەشداریی کۆبوونەوەکانی دەرەوەی پارێزگاکە ناکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی ئەنجومەنی عەرەبیی پارێزگای کەرکووک جەختی کردۆتەوە کە بەشداریی هیچ جۆرە دانیشتنێکی ئەنجومەنی پارێزگاکە لە دەرەوەی کەرکووک ناکەن.
کوردپرێس:
حاتەم تایی وتەبێژی ئەنجومەنی عەرەبیی پارێزگای کەرکووک لە لێدوانێکدا وتوویەتی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بۆی نییە هیچ جۆرە کۆبوونەوەیێک لە دەرەوەی پارێزگاکە ئەنجام بدات و دووپاتیشی کردەوە ئەندامانی ئەنجومەنی عەرەبیی پارێزگای کەرکووک بەشداریی هیچ کۆبوونەوەیێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ناکەن ئەگەر لە دەرەوەی پارێزگاکە بەڕێوە بچێت.
تایی گوتیشی: دۆخی ئێستای کەرکووک ئاسایییە بەڵام بەوەشەوە ئەندامانی ئەنجومەنی عەرەبیی پارێزگاکە کۆمەڵێک ڕەخنەیان لە سیاسەتکردنی بەرپرسانی ئێستای کەرکووک هەیە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران