مه‌سروور بارزانی و نوێنه‌ری تره‌مپ له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كۆ بوونه‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له به‌رده‌وامیی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرس و كاربه‌ده‌ستانی باڵای وڵاتانی جیهان له په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له دووه‌م رۆژی كۆنگره‌كه‌دا له‌گه‌ڵ جێمس جێفری، نوێنه‌ری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆ بووه‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا، هه‌ر ئه‌مڕۆ مەسروور بارزانی لەگەڵ چەندین بەرپرس و بڕیار بەدەستی وڵاتان کۆ بووەوە کە گرنگترینیان نێردەی نەتەوە یەکگرووەکان بۆ کاروباری سووریا، وەزیری دەرەوەی ئێران، وەزیری بەرگریی بەریتانیا، وەزیری بەرگریی تورکیا و یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بوون.
بڕیاریشه کۆبوونەوەکانی مەسروور بارزانی به‌رده‌وامییان هه‌بێت و هەر ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەڵمانیا و وڵاتی ئیمارات و چەند نوێنەرێکی دیکە کۆ دەبێتەوە.
دوێنی هەینیش 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ ههریهکله سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژماره‌یێک په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان كۆ بووه‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران