بەهۆی بۆردوومانی هاوپەیمامانەوە 20 هەزار هاووڵاتیی مەدەنی بوونەتە قوربانی
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەكرەم عەلی ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە بەیاننامەیێكدا دەڵێت: "هەوڵی هەموولایێک بۆ هاوكاری كردنی عێراق لەشەڕی دژی داعش و قوربانیەكانیان بەرزدەنرخێنین لەناویشیاندا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لەهەمان كاتدا نیگەرانیی خۆمان لەو راپۆرتانە رادەگەیێنین، كە ئاماژە بەوەدەدەن لە بۆردوومانەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریادا 20 هەزار هاوڵاتی مەدەنی كوژراون و برینداربوون".
ناوبراو وتووشیەتی، بەپێی ژمارەكان بەهۆی ئەو بۆردوومانانە لە عێراق و سووریادا 11 هەزار و 800 هاوڵاتی مەدەنی كوژراون، كە 2 هەزار و 300یان منداڵ بوون، هەزار و 130یشیان ژن، هەروەها 8 هەزار بریندار هەبووە، ژمارەكە زۆر لەو ژمارانەش زۆرترن، كە پێشتر لەلایەن هاوپەیمانانەوە بڵاو كراونەتەوە.
تەئكیدیش كراوەتەوە، ئەوە پێشێلكاریێكی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەكان و رێكەوتننامەی جنێفە، كە پێویستە سەرجەم لایەنەكانی شەڕ پابەند بن بە رێساكانی پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی.
داواش لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكات لەوبارەیەوە روونكردنەوە بدات، هەروەک داوا لە فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەكات لیژنەیێک لەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ لێكۆڵینەوە لە راستی ئەو ژمارانە پێكبهێنێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران