یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوتەبێژێکیی نوێی دەستنیشان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تیدا بڕیاری دا گوته‌بێژی حزبه‌كه بگۆڕێت و له جێگه‌ی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، له‌تیف شێخ عومه‌ر ده‌ستنیشان ده‌كات.
کوردپرێس: به گوێره‌ی میدیای فه‌رمی یه‌كێتی، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تیدا، یه‌كێتی بڕیاری داوه له‌تیف شێخ عومه‌ر، وه‌كوو گوته‌بێژ به فه‌رمی ده‌ستنیشان بكات و ناوبراویش بڕیاره‌كه‌ی بۆ میدیای یه‌كێتی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
له‌تیف شێخ عومه‌ر بۆ میدیای حزبه‌كه‌ی گوتیشی: "دوای راییكردنی چه‌ند رێكارێكی یاسایی له‌داهاتوودا وه‌ک وته‌بێژی یه‌كێتی خزمه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌م".
هاوكات سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا، به فه‌رمی نه‌جمه‌دین كه‌ریمی له ئه‌ندامێتی مه‌كته‌ب سیاسی دوورخسته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران