خبر 2019-02-16 14:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بە حوکمی وەزیری خوێندنی باڵا:

ڕەحمەت سادقی وەکوو سەرۆکی زانستگای کوردستان دەستنیشان کرا

بەشی کوردستان- وەزیری خوێندنی باڵا لە حوکمێکدا دوکتور ڕەحمەت سادقی-ی وەکوو سەرۆکی زانستگای کوردستان بەوەکالەت دەستنیشان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرمانگەی پێوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا حوکمی دەستنیشان کردنی دوکتور سادقی-ی بڵاو کردەوە و لە حوکمەکەدا هاتووە:

بە ئاوڕدانەوە لە توانا و ئەزموونی باڵای جەنابتان، بەپێی ئەم حوکمە وەکوو «سەرۆکی زانستگای کوردستان بەوەکالەت» دەستنیشان دەکرێیت.

لە درێژەدا هەروەها هاتووە: چاوەڕوان دەکرێت بەکەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی هەموو ئەندامانی لێژنەی زانستیی زانستگای کوردستان و هەروەها کەڵک وەرگرتن لە هەموو دەفرایەتییەکان، ئەرکی بەڕێوەبردنی زانستگای کوردستان لەسەر بنەمای یاسا، سیاسەت و بەرنامەکان کە ڕادەستی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە، بە ئەنجام بگەیێنن.

شایانی باسە دوکتور ڕەحمەت سادقی لەدایکبووی ساڵی 1355 لە شاری مەریوان سەربە پارێزگای کوردستانە و بڕوانامەی دوکتوری شیمی فیزیکی لە زاستگای تەورێز وەرگرتووە و مامۆستای پلە 23ی کولێجی زانستی زانستگای کوردستانە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.