بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپێکی دهۆک منداڵێک گیانی لەدەست دا
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی تەلەفزیۆنیی رووداو رایگەیاند: ئاگر لە خێوەتێکی کەمپی کەبەرتوو کەوتەوە، بەهۆیەوە زیانی گیانی و مادی هەبوو.
کەوتنەوەی ئاگرەکە بەهۆی هیتەری کارەباوە بووە، لە ئەنجامیشدا منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ و نیو کە لەنێو خێوەتەکە بووە، جەستەی بە رێژەی لە 100% سووتاوە.
جگە لە زیانی گیانی، تەواوی کەلوپەرلەکانی نێو خێوەتەکە و بڕی سێ هەزار 500 دۆلار، 24 گرام زێڕ و سێ مۆبایلیش سووتاون.
یەکێک لە شایەتحاڵەکانی رووداوەکە رایگەیاند: "ئاگرەکە لە کارەباوە سەرچاوەی گرتووە و لە ماوەیێکی زۆر کورتدا کەمتر لە خولەکێک تەواوی چادرەکە سووتاوە".
لەبارەی ئەوەی دایک و باوکی منداڵەکە لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکەدا لە کوێ بوون، شایەتحاڵەکە گوتی "باوکی لە دەرەوە بووە، دایکیشی لە چادرێکی دیکە بووە، تاوەکوو ئاگرەکەش تەواوبوو نەمانزانی منداڵێک لەنێو چادرەکەدا ماوە".
یەکێک لە دراوسێکانی ئەو ماڵە ەڵێت: "منداڵەکانم هەواڵیان پێدام کە ئاگر لە چادری دراوسێکەمان کەوتووەتەوە، کاتێک هاتمە دەرەوە لە ماوەی کەمتر لە خولەکێکدا تەواوی چادرەکە سووتا، ئێمەش نەمانزانی ئەو منداڵە هەر لە نێو چادرەکە ماوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران