خبر 2019-01-31 08:18 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وڵاتانی ڕۆژئاوا نیگەرانن لە ئازاد کردنی ئەسیرانی داعش لەلایەن کوردەکانەوە

بەشی جیهان- وڵاتانی ڕۆژئاوا نیگەرانن لەوەی کە کوردەکانی سووریا نەیانەوێت یا نەتوانن ئەسیرانی داعش ڕابگرن و پاش ئازاد بوونیان ئاسایشی ئەو وڵاتانە بکەوێتە مەترسییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسانی ئەمریکی و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کوردی لە باکووری سووریا ڕایانگەیاندووە نزیک لە 800 ئەندامی داعش لەلایەن هێزە کوردەکانەوە ئەسیر کراون و هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک دەڵێت نزیک بە 400 کەس لە بنەماڵەی داعشە بەندکراوەکانیش لە کەمپەکاندا لە ژێر چاودێریدان.

کوردانی سووریا داوایان لە چەند وڵاتی ئەورووپی و ئەمریکی کردووە کە ئەو داعشانەی کە سەر بە وڵاتەکەیانن و لە سووریا زیندانی کراون وەربگرنەوە، بەڵام هیچ یەک لەو وڵاتانە پێشوازییان لە داخوازییەکە نەکردووە. کوردەکان هۆشداریی دەدەن بەهۆی ئەو گوشار و هەڕەشانەوە کە لە لایەن تورکیاوە هەیە مومکیینە نەتوانن ئەسیرانی داعش ڕابگرن و ئەوەش کێشە دروست دەکات.

بەگوێرەی بلوومبێرگ وڵاتانی ئەورووپی ترسی ئەوەیان هەیە کە بە ئاوڕانەوە لە هەڕەشەی بەردەوامی تورکیا دژ بە کوردەکان، کوردەکان نەتوانن یا نەیانەوێت ئەسیرانی داعش لەناوچەی خۆبەڕێوەبەری باکووری سووریا ڕابگرن بۆیەش مومکینە ئەو ئەسیرانە ئازاد بکرێن و کێشەی ئەمنی دروست بکات.

بلوومبێرگ دەنووسێت ئەم پرسە بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا پڕۆسەی کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا هێواشتر بکاتەوە. ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک بە بلوومبێرگی وتووە "کەس ئەو ئەسیرانەی ناوێت".

سێس جۆنز، بەڕێوەبەری پڕۆژەی هەڕەشە نێونەتەوەییەکان هۆشدرا دەدات پرسی داعشە ئەسیرەکان کە لەلایەن کوردەکانەوە بەند کراون بابەتێکی جیددیە دەبێت خێرا تاوتوێ بکرێت.

ئیهام کەمال، بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لقی ئووراسیا دەڵێت موناقیشەی جیددی لەسەر ئەم پرسە لە ئارادایە کە ئایا کوردەکان ئەسیرانی داعش ئازاد دەکەن یاکوو وەکوو کارتی گوشار بەکاریان دێنن.

ناوبراو لەم بڕوایەدایە کە موومکینە کوردەکان وەکوو ئامێرێکی سیاسی لەم بابەتە کەڵک وەربگرن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.