جووڵه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ئه‌نبار زیاد ده‌کرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی باس له زیادبوونی جموجووڵی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له نزیک به‌نداوی حه‌دیسه له ڕۆژئاوای پارێزگای ئه‌نباری عێراق ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منیی عێراق که نه‌یویست ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وت: سه‌ره‌ڕای باشتربوونی دۆخی ئه‌منی و نه‌بوونی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی له شاری حه‌دیسه‌ی پارێزگای ئه‌نبار و جێگیربوونی هێزی ئه‌منی له ده‌روازه‌کانی عێراقدا، جووڵه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له نزیک به‌نداوی حه‌دیسه زیادی کردوووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: جووڵه‌ی که‌تیبه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا به چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازیی جۆراوجۆر له بنکه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له ڕۆژئاوای ئه‌نبار به‌ره‌و به‌نداوی حه‌دیسه درێژه‌ی هه‌یه و هیچ زانیارییێک له‌باره‌ی ئامانج و مه‌به‌سته‌کانی ئه‌و جووڵه سه‌ربازییه به‌ده‌سته‌وه نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران