شاندێكى سه‌ربازیى توركيا سه‌ردانى ڕووسيا ده‌كات
به‌شی تورکیا- شاندێكى سه‌ربازیى توركيا به مه‌به‌ستى تاوتوێ كردنى پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به سووريا سه‌ردانى مۆسكۆ ده‌كات.
کوردپرێس:
كه‌ناڵى ته‌ره‌ته‌ى تورکیا بڵاوی كرده‌وه که ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31ی کانوونی دووهه‌می 2019 شاندێكى وه‌زاره‌تى به‌رگری سه‌ردانى مۆسكۆ ده‌كات و سه‌باره‌ت به ورده‌كاریى كارنامه‌ى گفتوگۆى شانده‌كه هيچ زانيارييێكى ديكه‌ى نه‌خستوووه‌ته‌ڕوو.
پێشتر ڕووسيا و توركيا ڕێككه‌وتبوون که له ئيدلب ناوچه‌يێكى داماڵراو له چه‌ک دروست بكه‌ن و مۆسكۆش له چه‌ند هه‌فته‌ى ڕابردوودا نيگه‌رانیى خۆى سه‌باره‌ت به ڕه‌وشى ئه‌منیى پارێزگاى ئيدلب نه‌شاردوووه‌ته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ى ڕابردوو سێرگه‌ی لاڤرۆف وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسيا ڕای‌گه‌یاندبوو که به‌ره‌ى نوسره سه‌ر به ڕێكخراوى قاعيده‌يه و بوونى له ئيدلب پێچه‌وانه‌ى تێگه‌يشتنى هاوبه‌شى ڕووسيا و توركيايه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران