خبر 2019-01-31 07:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا:

یەپەگە ڕێگری دەکات لە پەڕینەوەی یارمەتی مرۆیی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات

بەشی سووریا- سێرگی سولوماتین سەرۆكی مەڵبەندی ئاشتەوایی ڕووسیا رایگەیاند هێزە كوردییەكان ڕێگریان لە تێپەڕینی كاروانی یارمەتیە مرۆییەكان كردووە، كە بۆ هەجین نێردراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆمەڵەی مانگی سووری سووریا كاروانێكی یارمەتی مرۆیی، كە بریتی بووە لە 10 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، رەوانەی ناوچەی هەجینی گەمارۆدراو كرد، كە ژمارەیێكی زۆری چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و خێزان و منداڵەكانیان خۆیان لەوێدا حەشار داوە، بەڵام بە گوێرەی لێدوانی سێرگی سولوماتین، چەكدارەكانی پەكەكە ڕێگریان لە تێپەڕینی كاروانی یارمەتیە مرۆییەكان كردووە، كە نان و ئاو و خۆراک و دەرمانی لەخۆ گرتبوو.

جێی باسە دوێنێ سێشەممە گوتەبێژێكی پەكەكە بە ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز)ی راگەیاندبوو كە چەكدارانی داعش بەخۆیان و خێزان و منداڵەكانیانەوە لە ناوچەیەكی بچووكی هەجین لە رۆژهەڵاتی سووریا گەمارۆ دراون، بە هۆی خۆحەشاردانیشیان لەنێو هاووڵاتیانی مەدەنی، پێشڤەچوونەكان بۆ لەناوبردنی یەكجارەكی ئەو هێزانە دواكەوتوون.

هەجین كەوتووەتە بەری رۆژئاوای رووباری فوراتەوە و سەر بە شارۆچكەی ئەلبوكەمالە لە پارێزگای دیرەلزور، ژمارەی دانیشتووانەكەی لە ساڵی 2004دا 97 هەزار كەس بووە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی هابر تورک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.