عه‌لی حه‌مه ساڵح: زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان له سووتاندنی باره‌گای سوپای توركیا كردوووه پارتین
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆران له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی تێکهه‌ڵچوونی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی به هێرشه ئاسمانییه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته و سووتاندنی باره‌گای سه‌ربازیی تورکیا له شیلادزێ گوتی: زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شدارییان له سووتاندنی باره‌گای سه‌ربازیی تورکیا کردوووه کادیر و به‌رپرسی پارتی دیموکراتی کوردستانن.
سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان گوتیشی: هه‌ندێک کهسیتر به تۆمه‌تی تێوه‌گلان به سووتاندنی باره‌گای سه‌ربازیی تورکیا له شیلادزێ ده‌ستگیر کراون که هه‌شت هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له نێویاندا ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی و 17 هاووڵاتی ناوچه‌که هه‌یه که له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی دهۆكه‌وه ده‌ستگیر كراون.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ڕه‌خنه له هێزه‌کانی ئاسایشی دهۆک ده‌کرێت که زۆرینه‌یان پارتین و ڕایده‌گه‌یێنێت که وه‌ک فراكسیۆنی گۆڕان داوای به‌دواداچوون به دۆخی ده‌ستگیرکراوان و ئازادکردنی چالاکوانانی پارێزگای دهۆک و ناوچه‌ی شیلادزێ ده‌که‌ین.
ناوبراو پارتی و هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌و حیزبه به به‌رپرسی پاراستنی ژیان و سه‌لامه‌تی ده‌ستگیرکراوان ده‌زانێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران