نوێنەری بزووتنەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق:
حکوومەت و پەرلەمانی عێراق دەبێت چاودێریی بوودجەی هەرێمی کوردستان بکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری بزووتنەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق داوا لە حکوومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات چاودێریی بوودجەی هەرێمی کوردستان بکەن ئەوەش بە ئامانجی ڕێگری کردن لە گەندەڵکاران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکەوت شەمسەدین لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وتی: کۆمیسیۆنی دارایی پەرلەمان و حکوومەتی فیدراڵ بە بۆنەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتدارێتیی حیزبە سیاسییەکان چاودێری بکەن لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان.
شەمسەدین ئاماژە بەوە دەکات کە بە هۆی دەسەڵاتدارێتیی حزبەکانەوە هاووڵاتییانی هەرێم لە دۆخێکی خارپدان و دەبێت چاودێری لەسەر بەشە بودجەی هەرێم بکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران