ڕزگارکردنی ئێزدییه‌کان له ده‌ستی داعش درێژه‌ی هه‌یه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نووسینگه‌ی ڕزگاركراوانی كوردانی ئێزیدی ئاماژه به‌وه ده‌کات که ڕزگارکردنی ئێزدییه‌کان له ده‌ستی داعش درێژه‌ی هه‌یه و سێ هاووڵاتیتری ئێزدی له سووریا ڕزگار كران و گه‌یێندرانه‌وه لای كه‌سوكاریان له شاری دهۆک.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حسێن قائیدی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ڕزگاركراوانی ئێزیدی له ده‌ست داعش ڕایگه‌یاند: "دوای هه‌وڵێكی زۆر توانرا سێ كه‌سیتر له كوردانی ئێزیدی له سووریاوه ڕزگار بكرێن".
ناوبراو گوتیشی: "(سوعاد چه‌تۆ و داود چه‌تۆ) كه خه‌ڵكی گوندی (ته‌ل عه‌زیز) بوون و منداڵێكیش به ناوی (حه‌سه‌ن حسێن ساڵح) ته‌مه‌ن 7 ساڵ كه خه‌ڵكی گوندی (ته‌ل قه‌سه‌ب) بوو ڕزگار كران".
به گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسی نووسینگه‌كه "ئه‌و سێ كه‌سه جارێكی‌تر گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان و له شاری دهۆک به كه‌س و كاره‌كانیان شاد بوونه‌وه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران